له‌پێشانگه‌یه‌كدا كه له‌تۆكیۆی پایته‌ختی وڵاتی ژاپۆن كرایه‌وه، جۆره ئامێرێكی پێشكه‌وتوو نمایشكرا كه هه‌ستی ئاژه‌ڵه ماڵیه‌كان به‌تایبه‌ت سه‌گ و پشیله روونده‌كاته‌وه، ئامێرێكه وه‌ك ملوانكه‌یه‌ك ده‌كرێته ملی ئاژه‌ڵه‌كان و جوڵه‌و هه‌ستیان روونده‌كاته‌وه، بۆنموونه جوڵانی كلكی سه‌گ واته‌ی دڵخۆشی ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام جوڵه‌ی كلك لای پشیله یه‌ك واته‌ی نیه، به‌ڵكو به‌پێی حاڵه‌ت و شوێنه‌كان ده‌گۆڕێت.
به‌رهه‌مهێنه‌رانی ئه‌و ملوانكه زیره‌كه له‌ژاپۆن ده‌ڵێن: ئه‌م ئامێره هه‌ستی ئاژه‌ڵه ماڵیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی زانستی روونده‌كاته‌وه، ئامێره‌كه دوو به‌شی هه‌ستیاری بۆ دانراوه كه چاودێری جوڵه‌ی ئاژه‌ڵه ماڵیه‌كان ده‌كات و دواتر ئه‌م جوڵانه بۆ ئه‌پڵیكه‌یشنی مۆبایله زیره‌كه‌كان ده‌نێرێت و ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه‌ش ئه‌م جوڵانه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی روونده‌كاته‌وه، كه ئایا ئاژه‌ڵه‌كه دڵخۆش و به‌خته‌وه‌ره یان ده‌یه‌وێت یاری بكات، یان توره‌یه؟
ماسایوشی ئاساهی كه خاوه‌نی ئه‌م داهێنانه‌یه رایگه‌یاند: (ئه‌م ئامێره به‌هۆی جوڵه‌ی جه‌سته‌وه هه‌ستی ئاژه‌ڵه‌كان ده‌رده‌خات و ده‌یگۆڕێت بۆ ئه‌و پێوه‌رانه‌ی كه تۆ هه‌ستی پێده‌كه‌یت).
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه واكابا ساكای كه خاوه‌نی سه‌گێگه رایگه‌یاند (ئه‌م ئامێره لای من زۆر به‌سوودو سه‌رنجڕاكێشه، چونكه به‌هۆیه‌وه په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵه ماڵیه‌كان باشترده‌بێت و له‌هه‌ستیان تێده‌گه‌ین).
جێی باسه، هه‌ر له‌و پێشانگه‌یه‌دا پۆشاكێكی وه‌رزشی تایبه‌ت بۆ ئاژه‌ڵه‌كان نمایشكرا كه پێوانه‌ی هه‌موو لایه‌نه گرنگه‌كانی جه‌سته‌ی ئاژه‌ڵه‌كان ده‌كات، ئه‌م پۆشاكه به‌منزیكانه به‌نرخی 85 دۆلار ده‌خرێته بازاڕه‌كانه‌وه.
خاك – و/ گۆران قادر
س/ كه‌ناڵی الدیار
ئه‌م بابه‌ته 1498
جار خوێنراوه‌ته‌وه