مۆبایل له‌گیرفاندا مه‌ترسیداره‌
توێژینه‌وه‌یه‌ك: هه‌ڵگرتنی مۆبایل له‌گیرفاندا زیانی ته‌ندروستی لێده‌كه‌وێته‌وه‌

توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ له‌ئه‌مریكا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ هه‌ڵگرتنی مۆبایل له‌گیرفاندا كاریگه‌ری خراپی هه‌یه‌ له‌سه‌ر ته‌ندروستی خاوه‌نه‌كه‌ی، چونكه‌ تیشكه‌ ده‌رهاویشته‌كانی مۆبایله‌كه‌ زیان به‌جه‌سته‌و مێشكی به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ ده‌گه‌یه‌نێت.

هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه‌ (د.دیفرا دافیس)ی ئه‌مریكی كه‌ سه‌رپه‌رشتی توێژینه‌وه‌كه‌ی كردووه‌ به‌پێگه‌ی میرۆری به‌ریتانی راگه‌یاندووه‌: هه‌ڵگرتن و پاراستنی مۆبایل له‌گیرفاندا ده‌بێته‌ هۆی نه‌خۆشی نه‌زۆكی و شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات لای پیاوان، هاوكات هه‌ڵگرتنی مۆبایلیش له‌سنگی خانماندا ده‌بێته‌ هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك.
له‌كۆتاییدا ئه‌و پزیشكه‌ روونكردنه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر توێژینه‌وه‌كه‌ ده‌دات و ده‌ڵێت: تیشكه‌ ده‌رهاویشته‌كانی مۆبایله‌كان زیان به‌خانه‌ی ترشی ناوه‌كی ده‌گه‌یه‌نن و ده‌بێته‌ هۆی گۆڕان له‌سووده‌ خۆراكیه‌كان، بۆیه‌ ئامۆژگاری هه‌موو لایه‌ك ده‌كات كه‌ مۆبایل له‌سنگ و گیرفاندا هه‌ڵنه‌گرن.

خاك – و/ گۆران قادر
س/ كه‌ناڵی الان

AM:09:16:19/01/2016

ئه‌م بابه‌ته 1065 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Created by kurdsky.com
Copyright © 2015 khaktv.net. all rights reserved
[email protected]
ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی خاك - ته‌له‌فزیۆنی خاك
0533201064       0533204134
   بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ ته‌له‌فزیۆنی خاك 3204134 .. 3201064     ..............    بۆ پەیوەندی كردن بە سایتی خاك 07715343046 ... 07715343048 ([email protected])     .................    بۆ پەیوەندی كردن بە سایتی خاك 07715343046 ... 07715343048 ([email protected])     ..............    بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ ته‌له‌فزیۆنی خاك 3204134 .. 3201064