تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی سیستمه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌پڵ
به‌مه‌به‌ستی باشتركردنی كاره‌كانی مۆبایله‌كانی ئایفۆن، كۆمپانیای ئه‌پڵ بڕیاریداوه‌ سیستمی ڤێرژنه‌كه‌ی به‌رزبكاته‌وه‌ بۆ IOS 9.3 كه‌ چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی نوێ له‌خۆده‌گرێت.

له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیه‌وه‌، كۆمپانیای ئه‌پڵ ئاماژه‌ به‌كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری نوێ ده‌كات، وه‌ك دانانی سیستمی (Night Shift) كه‌ شه‌وانه‌ ره‌نگی شاشه‌كه‌ ده‌گۆڕدرێت تا له‌كاتی خوێندنه‌وه‌دا زیان به‌چاوی به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ی نه‌كه‌وێت، هاوكات چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كیش بۆ (Force Touch) زیاد ده‌كات كه‌ له‌وانه‌ی پێشووتردا بوونی نه‌بووه‌ وه‌ك ئه‌پلیكه‌یشتنی رێكخستنه‌كان (الاعدادات) و په‌ڕه‌ی ئه‌پڵ.

هه‌روه‌ها به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت باكگراوندی شاشه‌كه‌ی بگۆڕێت به‌هۆی په‌نجه‌نان به‌ڕێكخستنه‌كان و ئه‌میش چه‌ندین ئاسانكاری بۆ ده‌كات له‌كارپێكردنی به‌رنامه‌كانی مۆبایله‌كه‌یدا.

وابڕیاره‌ ئه‌پڵ له‌مانگی ئاداردا ئه‌م وه‌شانده‌ نوێیه‌ كارابكات بۆ سه‌رجه‌م به‌كارهێنه‌رانی مۆبایله‌كانی ئایفۆن.

خاك – و/ گۆران قادر
س/  t3me

AM:10:57:28/01/2016

ئه‌م بابه‌ته 1109 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Created by kurdsky.com
Copyright © 2015 khaktv.net. all rights reserved
[email protected]
ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی خاك - ته‌له‌فزیۆنی خاك
0533201064       0533204134
   بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ ته‌له‌فزیۆنی خاك 3204134 .. 3201064     ..............    بۆ پەیوەندی كردن بە سایتی خاك 07715343046 ... 07715343048 ([email protected])     .................    بۆ پەیوەندی كردن بە سایتی خاك 07715343046 ... 07715343048 ([email protected])     ..............    بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ ته‌له‌فزیۆنی خاك 3204134 .. 3201064