دوای چه‌ندین سكاڵا له‌سه‌ر یاری (سیرفیفاڵ ئایلاند 3- چیرۆكی ئوسترالیا)، هه‌ردوو كۆمپانیای ئه‌پڵ و گۆگڵ ئه‌و یاریه‌یان كێشایه‌وه‌و ئێستا به‌رده‌ست نیه.
یارییه‌كه داوا له یارچیهكه ده‌كات كه خه‌ڵكی ره‌سه‌نی ئوسترالیا بكوژێت و هه‌ڵبكوتێته سه‌ر ماڵه‌كانیان له‌پێناو مانه‌وه‌ی خۆی له‌ژیاندا، هاوكات شوێنی نیشتهجێبونیشیان به‌ترسناكترین شوێن له‌جیهاندا هه‌ژمارده‌كات.
هه‌ر بۆیه له‌ماوه‌ی هه‌ینی و رۆژی شه‌ممه‌دا 65 هه‌زار به‌كارهێنه‌ر داوایان له‌و دوو كۆمپانیایه كرد یاریه‌كه له‌سه‌ر په‌ڕه‌ی خۆیان بسڕنه‌وه‌و رایانگه‌یاند كه كوشتنی خه‌ڵكی ره‌سه‌نی ئوسترالیا یاری نیه.
هه‌روه‌ها لهداواكهیاندا هاتووه كه كڕین و به‌كارهێنانی ئه‌و یاریه ده‌بێته هۆی دروستبوونی توندڕه‌وی و كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر هاووڵاتیانی ره‌سه‌نی ئوسترالیا.
له‌دواجاریشدا وته‌بێژی كۆمپانیای گۆگڵ رایگه‌یاندووه كه كۆمپانیاكه‌یان سه‌رجه‌م ئه‌و یاریانه ده‌سڕێته‌وه كه ناگونجێن له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی كۆمپانیاكه‌یان، به‌ڵام هێشتا ئه‌پڵ به‌ڕه‌سمی وه‌ڵامی داواكارییه‌كانی نه‌داونه‌ته‌وه.
خاك - و/ گۆران قادر
س/ ئاژانسه‌كان
ئه‌م بابه‌ته 1453
جار خوێنراوهتهوه