ئامێره ئه‌لیكترۆنیه‌كان زیان به‌چاو ده‌گه‌یه‌نن.. چۆن خۆمان بپارێزین؟
كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مریكی بۆ بینین، هۆشداری ده‌داته هه‌موو لایه‌ك كه دانیشتن له‌به‌رده‌م شاشه‌ی ئامێره ئه‌لیكترۆنیه‌كان زیانی ته‌ندروستی هه‌یه بۆ جه‌سته به‌گشتی و چاو به‌تایبه‌تی.
لهلێكۆڵینهوهیهكیشدا ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه كه تیشكی شینی شاشه‌ی ئامێره‌كان ده‌بێته هۆی دروستبوونی سه‌رئێشه‌ی نیوه‌و ئازاری پشت و شانه‌كان، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای زیانگه‌یاندن بهگلێنهی چاو و ئه‌گه‌ری كه‌مبونه‌وه‌ی هه‌ستی بینین.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه (د.تمام حسان) كه پسپۆڕه له‌بواری نه‌خۆشیه‌كانی چاو به‌كه‌ناڵی سكای نیوز عه‌ره‌بیه‌ی راگه‌یاندووه: بێگومان چاو ماندوو ده‌بێت كاتێك كه‌سێك رۆژانه به‌هۆی كاروباره‌كانیه‌وه له‌به‌رده‌م شاشه‌ی كۆمپیوته‌ره‌وه داده‌نیشێت.
راشیگه‌یاندووه: رۆژانه %90ی مرۆڤه‌كان دوو كاتژمێر سه‌یری شاشه‌ی ئامێره‌كانیان ده‌كه‌ن و %60شیان رۆژانه شه‌ش كاتژمێر به‌دیار ئامێره‌كانیانه‌وه كات به‌سه‌رده‌به‌ن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی دروستبوونی چه‌ندین نه‌خۆشی بۆ چاو، وه‌ك سوربونه‌وه‌ی چاو و ماندووبونی، ناڕۆشنی له‌بینیندا.
پسپۆڕان ده‌ڵێن: تیشكی شینی ئامێره‌كان هۆكارێكه بۆ خه‌وزڕان و ماندووبونی مێشك، هه‌روه‌ك چۆن كه‌سێك كاتێك شوێنی ده‌گۆڕێت به‌زه‌حمه‌ت خه‌وی لێده‌كه‌وێت.
بۆ خۆپاراستن له‌زیانه‌كانی د.حسان ده‌ڵێت: پێویسته له‌كاتی به‌كارهێنانی ئامێره‌كان پشویه‌ك بهچاوهكانمان بده‌ین، بۆنموونه ئه‌گه‌ر 20 خولهك سه‌یری شاشه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت كرد، ئه‌وه 20 چركه‌ش چاوی له‌سه‌ر هه‌ڵگره‌و تۆزێك بۆ دوور بڕوانه.
هه‌روه‌ها باشتره كه ئه‌و ئامێرانه به‌كاربهێنین كه شاشه‌كه‌یان گه‌وره‌تره، به‌تایبه‌ت بۆ منداڵه‌كان، هاوكات له شوێنی تاریكیشدا سه‌یری شاشه‌ی ئامێره‌كان نه‌كه‌ین، به‌تایبه‌ت پێش خه‌وتن.
خاك – و/ گۆران قادر
س/ sky NEWS