زۆرینه‌ی مۆبایله زیره‌كه‌كان كه ئێستا له‌بازاڕه‌كاندا بوونیان هه‌یه ناتوانین به‌كاریان بهێنین ئه‌گه‌ر شه‌حنیان نه‌كه‌ینه‌وه، به‌ڵام ئه‌ندازیارێك به‌ناوی (نیكی دانیا تچانیا) توانی یه‌كه‌مین مۆبایلی زیره‌ك به‌رهه‌مبهێنێت كه پێویستی بهشهحنكردنهوه نیه.
ئه‌ندازیاری یۆنانی تچانیا دیزاینێكی جوانی بۆ مۆبایله‌كه داناوه، هاوكات مۆبایله‌كه‌شی ناوی (Delta V)یه كه خۆی ههڵدهستسێت بهشهحنكردنهوهی خۆی به‌هۆی سیستمێكی وزه‌ی ناوخۆییه‌وه، كه ده‌توانرێت به سێ رێگه‌ی جیاواز شه‌حنبكرێته‌وه.
مۆبایله‌كه سیستمێكی وزه‌ی سه‌ربه‌خۆی هه‌یه كه ده‌توانێت به سێ ته‌كنه‌لۆژیای جیاواز خۆی شهحنبكاتهوه، كه گرنگترینیان شه‌حنكردنه‌وه‌ی خودی خۆیه‌تی به‌هۆی فیلمێكی رووناكیه‌وه (وزه‌ی خۆر) ئه‌وی تریشیان (كارۆ په‌ستان)ه، سێیه‌میشیان نانوی كاهربایه كه به‌هۆی به‌ریه‌ككه‌وتنه‌وه دروستده‌بێت، فلیمه‌كه‌ش هه‌رجوڵه‌یه‌ك یان له‌رزه‌یه‌ك كه رووده‌دات ده‌گۆڕێت بۆ وزه‌و به‌مه‌ش به‌رده‌وام خۆی شهحندهكاتهوه.
خاك – و/ گۆران قادر
س/ T3ME.COM
ئه‌م بابه‌ته 781
جار خوێنراوهتهوه