له‌یه‌كێك له‌شاره‌كانی وڵاتی فه‌ره‌نسا (ڕێنس) له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌رمانی پزیشكیدا له‌سه‌ر شه‌ش مرۆڤ، یه‌كێكیان گیان له‌ده‌ستده‌دات.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وڵاتی فه‌ره‌نسا له‌میدیاكاندا ئاگادارییه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه له‌باره‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌رمانی پزیشكی دژ به‌ئازاری سه‌رئێشه، هه‌روه‌ها رایده‌گه‌یه‌نێت كه بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌رمانه تازه‌یه شه‌ش كه‌س تاقیكردنه‌وه‌ی پزیشكیان ئه‌نجامداوه‌و یه‌كێكیان ده‌ستبه‌جێ گیانله‌ده‌ستده‌دات و ئه‌وانه‌ی تریش باری ته‌ندروستیان له‌مه‌ترسیدایه.
له‌باره‌ی ئه‌و شه‌ش كه‌سه‌ی كه تێستیان له‌سه‌ر كراوه، ئاشكرایده‌كات كه له‌گه‌ڵ ۸۵ كه‌سی تردا خۆبه‌خش ناویان نوسیوه له (بیۆتریاڵ) بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌رمانی پزیشكی، ئاماژه‌ش ده‌دات كه ئه‌و ده‌رمانه له‌یه‌كێك لهفابریكهكانی وڵاتی (پۆرتوگاڵ) دروستكراوه.
جێی باسه، له‌ئێستادا هه‌موو وڵاتان هه‌ستاون به‌لێكۆلینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و ده‌رمانه، هه‌روه‌ها ده‌گه‌ڕێن بۆ دۆزینه‌وه‌ی هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی خۆبه‌خشه‌كه.
خاك – و/ شاڵاو عوزێری
س/ ئاژانسه‌كان
ئه‌م بابه‌ته 766
جار خوێنراوهتهوه