نیشته‌جێبوون له‌و ناوچانه‌ی ژینگه‌یان پیسه، به هۆی دووكه‌ڵی ئه‌گزۆزی ئۆتۆمبیله‌وه ڕه‌نگه یه‌كێك بێت له هۆكاره‌كانی نه‌زۆكیی له مرۆڤدا.
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكیی كه ماوه‌ی 10 ساڵی خایاندووه په‌یوه‌ندییه‌ك هه‌یه له نێوان نه‌زۆكیی‌و ئه‌و گه‌ردیله ووردانه‌ی كه به هۆی پیسی ژینگه‌وه له هه‌وادا بڵاو ده‌بنه‌وه.
به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه كه یه‌كه‌مین توێژینه‌وه‌ی له‌و جۆره‌یه ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و ژنانه‌ی له‌نزیك ڕێگه خێراكانه‌وه ده‌ژین و هه‌واكه‌ی به‌هۆی ئه‌و دووكه‌ڵه‌وه پیس ده‌بێت كه له‌ئه‌گزۆزی ئۆتۆمبیله‌كانه‌وه ده‌رده‌چێت، زیاتر تووشی نه‌زۆكیی ده‌بن به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و ژنانه‌ی كه دوور له شار‌و ناوچه‌یه‌كی هه‌وای پاكژدا ده‌ژین.
ئه‌و توێژه‌ره‌وانه له ساڵانی 1993 ه‌وه بۆ 2003 توێژیه‌وه‌یان له‌سه‌ر 36 هه‌زار ژن كردووه و پیسبوونی ژینگه‌ی ناوچه‌كانیان به دووكه‌ڵی ئه‌و تۆتۆمبیلانه له نزیك ماڵه‌كانیانه‌وه شیكردۆته‌وه، به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ك له‌نێوان ئه‌و هه‌وایه‌ی هه‌ڵیده‌مژن و توانای منااڵ دروستكردنیان.
له‌و ماوه‌یه‌دا و له‌و ژماره‌یه(2500) ژنیان كه ماڵه‌كانیان نزیكه‌ی 199 مه‌تر له ڕێگه خێراكانه‌وه دووره به ڕێژه‌ی (11%) حاڵه‌تی نه‌زۆكییان تێدا ده‌ركه‌وت.
له‌مباره‌یه‌وه، شروتی هالینگیا ، گه‌وره سه‌رپه‌رشتیارانی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه و توێژه‌ر له‌كۆلیژی پزیشكیی زانكۆی بۆستن ده‌ڵێت « ئه‌و مه‌ترسییه له ئێستادا كه‌مه به‌ڵام پێویسته هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكرێت».
(مارك نیوینهۆیجسن) توێژه‌ر له سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی نه‌خۆشییه ژینگه‌ییه‌كان‌و په‌یمانگای ته‌ندروستی گشتیی ده‌ڵێت»هه‌رچه‌نده مه‌ترسییه‌كه كه‌مه به‌ڵام ده‌كرێت وه‌ك كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستیی جیهانیی لێیبكۆڵینه‌وه ، چونكه هه‌رچه‌نده ڕێژه‌ی تووشبونه‌كان به نه‌زۆكی كه‌مه ئه‌گه‌ر له ئاستی تاكدا سه‌یر بكرێت ، به‌ڵام سه‌باره‌ت به كۆمه‌ڵگه‌كێشه‌كه گرنگه و مه‌ترسیداره ، به تایبه‌ت ژنانێكی زۆر ڕوبه‌رووی پیسبوونی ژینگه ببنه‌وه».
ئه‌و تیمی توێژه‌ره‌وه‌یه، لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌په‌یوه‌ندی نێوان نه‌زۆكیی‌و ئه‌و گه‌ردیله ووردانه كردوه كه به هه‌وادا بڵاو ده‌بنه‌وه كه ئه‌وانیش تێكه‌ڵه‌یه‌كن له‌گه‌ردیله‌ی ڕه‌ق‌و تنۆكی شل‌و تۆز و خاك‌و دوكه‌ڵ‌و هه‌ندی مادده‌ی دیكه ، هه‌موو ئه‌وانه‌ش له ژینگه‌ی ئه‌و ژنانه‌دا هه‌یه كه به‌شداری توێژینه‌وه‌كه‌یان كردووه.
توێژه‌ره‌وه‌كان له‌و بڕوایه‌دان ده‌بێت كاری زیاتر بكرێت بۆ گه‌یشتن به ده‌ره‌نجامێكی ڕاست‌و دروست، بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێگایه‌وه رێنمایی پزیشكیی پێویست ده‌ربكرێت، ده‌شڵێن» ئه‌وه‌ی تائێستا كراوه و پێیگه‌یشتوین به‌ڵگه‌ی حاشا هه‌ڵنه‌گرن بۆ كاریگه‌ریی نه‌رێنی پیسبوونی ژینگه له‌سه‌ر توانای مناڵبوونی ژنان».
خاك-ئاژانسەكان