د زاهیر سوران پسپۆڕی نه‌خۆشییه درمهكانو گشتی
گۆشت ، ئه‌و ماسولكه سووره‌یه كه رێژه‌یه‌كی باش ئاسن ، چهوریو كانزای به‌سوودی بۆ له‌ش تێدایه ، پاش ئاماده‌كردنی تام و چێژێكی تایبه‌تی هه‌یه ، به‌ده‌گمه‌ن كه‌سێك ده‌بینیت كه گۆشتی سوور نه‌خوات ، ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه سۆز‌و به‌زه‌ییان كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ریان له‌به‌رئه‌وه‌ی ئاژه‌ڵ سه‌ر ده‌بڕیت نابێت گۆشته‌كه‌ی بخورێت . به‌ڵام سروشتی مرۆڤ وا هه‌ڵكه‌وتووه به‌گشتی زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵك به‌رێژه‌ی جیاواز گۆشتی سوور ده‌خۆن جا ئه‌وه‌تا بهههڵگیراوی ، قووتوو كراوی ، قیمهكراوی ، برژاوی یان به كوڵاوی .
له‌كۆتایی مانگی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵدا رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی (ڕ . ت . ج) له بڵاوكراوه‌یه‌كدا ئاماژه‌یان به‌و راستییه كردووه كه هه‌شت تیۆری هه‌یه بۆئه‌وه‌ی نیشانی بده‌ن كه بۆچی گۆشتی سوور مه‌ترسیداره ، توێژینه‌وه‌كه گۆشتی تازه‌ی سووری مه‌ڕ ، بزن ، به‌رازو گۆشتی ڕاوی له‌خۆ گرتبوو ، بۆ زانیاری هه‌موو لایه‌ك لێره‌دا هه‌شت خاڵهكهتان بۆ روون ده‌كه‌ینه‌وه :
1- ئاسنی زۆر
زۆر كه‌س هه‌یه كه مادده‌ی ئاسن له‌خوێنیاندا كه‌مه ، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی ماندووبوون بێ تاقه‌تی نه‌خۆش ، منداڵ تووشی ئازاری نێو سك ده‌بن ، ره‌نگیان كه‌مێك سپی زه‌ردباو هه‌ڵ ده‌گه‌ڕێت . ئاسنی نێو گۆشتی ئاژه‌ڵ كه ناونراوه ئاسنی ماڵه‌وه ، به‌ئاسانی له‌لایه‌ن له‌شه‌وه ده‌مژرێت ، به‌ڵام ئه‌و ئاسنه‌ی كه له‌نێو سه‌وزه‌كاندا هه‌یه له كاتی پێویست دا ده‌مژرێت ده‌نا وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه . ئه‌مه‌ش ئه‌و راستییه ده‌سه‌لمێنێت كه ئه‌و كه‌سانه‌ی گۆشتی سوور كه‌م ده‌خۆن زێده‌تر ده‌ژین و هاوكات كه‌متر تووشی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ‌و بۆریه‌كانی خوێن‌و جه‌ڵته‌ی دڵ‌و مێشك‌و ته‌نانه‌ت شێرپه‌نجه‌ش (لێره‌دا نائارامی رۆڵی خۆی هه‌یه)ده‌بن وه‌ك له‌وانه‌ی به‌رده‌وام گۆشتی سوور ده‌خۆن . گۆشتی سپی باڵندهكانو ماسی رێژه‌یه‌كی كه‌متر ئاسنی تێدایه وه‌ك له‌گۆشتی ئاژه‌ڵه‌كان و هۆكارێكه روونی ده‌كاته‌وه كه گۆشتی سپی شێرپه‌نجه دروست ناكات .
2- كیمیایه‌كانی برژاندن و سووركردنه‌وه
له‌كاتی برژاندنیدا گۆشت ده‌خرێته به‌ر پله‌ی گه‌رمی به‌رز ، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه له‌و كاته‌دا مادده‌ی نوێ به ناوی (Heterocyclisc amin,HCA) و مادده‌ی (Polycyclic aromatic hydrocarbons, PAH) و له‌سه‌ر رووی برژاوه‌كان دروست ببێت . مادده‌ی ته‌نیا له‌گۆشتی گهرمكراودا هه‌یه ، مادده‌ی له نێو دوكه‌ڵی جگه‌ره‌و گاز (پاش سووتاندنی به‌نزین) ی ئۆتۆمۆبیل دا هه‌یه . لهتاقیگادا سه‌لمێنراوه كه هه‌ردوو مادده‌كه له مشكدا ده‌بێته هۆی شێرپه‌نجه . ئه‌و دووماددهیه له‌كاتی كوڵاندنی گۆشتیشدا دروست ده‌بێت . هه‌ردوو ماددهكهدهبنه هۆی ده‌ركه‌وتنی خانه‌ی شێرپه‌نجه‌یی به‌ڵام نه‌ك شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن‌و كۆم.
3- مادده‌ی نیتریتی قووتوكراو
نیتریتو نیترات دوو مادده‌ن له پیشه‌سازی ههڵگرتنو قوتووكردندا به‌كارده‌هێنرێن ، نیترات له‌نێو گه‌ده‌دا ده‌گۆڕرێت بۆ نیتریت و پاشتر دهگۆڕێتو ده‌بێت به‌مادده‌ی نیترۆسۆئهمین و نیترۆس ئه‌مید و به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رز له نێو پیسایی ئه‌و كه‌سانه‌دا ده‌بینرێت كه گۆشتی سوور ده‌خۆن . ئه‌وه‌ش ئه‌و راستییه ده‌سه‌لمێنێت بۆچی گۆشتی تازه باشتره له گۆشتی قووتوی هه‌ڵگیراو . له راستی دا ئه‌م تیۆرییه‌ش به‌سه‌ر مشكدا تاقیكراوه‌ته‌وه ئه‌نجامی باشی داوه به ده‌سته‌وه.
4- چه‌وری
له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كان كه‌م یان زۆر باسی دڵنیایی په‌یوه‌ندی نێوان چهوریو شێرپه‌نجه ده‌كه‌ن . كاتێك چه‌وری رێژه‌یه‌كی زۆر له‌ئاسنی نێو گۆشت له‌نێو ریخۆڵه‌دا ده‌بینێت ئه‌و كاته پێكهاته‌یه‌كی كیمیای ئاڵۆز دروست ده‌كه‌ن كه ده‌بێته هۆی شێرپه‌نجه . هاوكات دوو مێكانیزمی تر هه‌ن كه گومان ده‌كه‌ن كه خانه‌ی شێرپه‌نجه‌یی كاتێك دروست ده‌بێت كه ئاسن دهكهوێنته نێو ریخۆڵه‌وه . هاوكات توێژه‌ران ئاماژه‌ی پێ ده‌كه‌ن كه په‌یوه‌ندی له نێوان به‌رزی رێژه‌ی چه‌وری و هه‌ندێك جۆر له شێرپه‌نجه‌دا هه‌یه ، به‌ڵام نه‌توانراوه زانستیایه بسه‌لمێنرێت . توێژینه‌وه‌ی دی ئاماژه‌ی پێ ده‌كه‌ن كه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خواردنی بێ چه‌وری یان كه‌م چه‌وری و ماسی‌و زێده‌تر ئۆمێگا 3 ده‌خۆن مه‌ترسی تووشبونیان به شێرپه‌نجه كه‌متره . به پێی توێژینه‌وه‌كان گۆشتی ئاژه‌ڵی كێوی چه‌وری زێده‌تره وه‌ك له خۆمالێیهكان به‌ڵام هیچ توێژینه‌وه‌یه‌ك له مه‌ڕ چه‌وری ئاژه‌ڵه كێوییهكانو شێرپه‌نجه نه‌كراوه .
5- خواردنی نارێكوپێك (خێراكان)
ئه‌وه‌ی دروست بێت له‌م ساڵانه‌ی دووایی دا هه‌ندێك توێژه‌ر ئاماژه ده‌كه‌ن كه نه‌ك ههرگۆشت به‌ڵكو ژماره‌یه‌ك خۆراكی خێرای ئاماده‌كراو له‌هه‌ندێك چێشتخانه‌دا كه بریتین لهبرژاوو سوره‌وه‌كراوه‌كان له رۆندا وه‌ك هامبهرگرو په‌تاته‌ی سوره‌وه‌كراو له گه‌ڵ خواردنه‌وه‌ی ساردی‌و گازییه‌كان له‌ژه‌مه‌كاندا ده‌خورێن و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه زێده‌تر خواردنه خێرا ئاماده‌كراوه‌كان ده‌خۆن كه‌م تر سه‌وزه‌و میوه ده‌خۆن مه‌ترسی یان لێ ده‌كرێت بۆ شێرپه‌نجه وه‌ك له كه‌سانی دی . توێژینه‌وه‌كان ئاماژه‌ی پێ ده‌كه‌ن كه یه‌و كه‌سانه‌ی خواردنی خێرا ده‌خۆن زوو قه‌ڵه‌و ده‌بن رێژه‌ی چهورییهكانیان به‌رز ده‌بێته‌وه .
6- باكتریا و ڤایرۆس
پێشوتریش ئاماژه‌م پێكردووه كه ژماره‌یه‌ك له‌ڤایرۆسه‌كان بۆ نمونه ده‌بنه هۆی شێرپه‌نجه‌ی ملی منداڵان. ئیمڕۆ توێژینه‌وه‌كان ئاماژه‌ی پێ ده‌كه‌ن كه زانستیانه سه‌لمێنراوه كه ڤایرۆس‌و باكتریاكان ده‌بنه هۆی شێرپه‌نجه . نمونه‌یه‌كی دی شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ره . ئه‌وه‌ی شایانی باسه له‌و شوێنانه‌ی (ته‌ویله) كه ئاژه‌ڵه‌كان به‌چكه‌كانیان ده‌بێت ژماره‌یه‌كی زۆر لهباكتریاو ڤایرۆس كۆده‌بنه‌وه‌و به‌خێرایی بڵاویش ده‌بنه‌وه ، ژماره‌یه‌ك توێژه‌ر ئاماژه‌ی پێ ده‌كه‌ن كه ئه‌و ڤایرۆسانه رۆڵ ده‌بینن له تووشبوونی گۆشته‌كانیان به‌و ڤایرۆسانه .
7- گۆشت ژماره‌ی سووربونهوهكان زێد ده‌كات
توێژه‌ران له‌چه‌ندین توێژینه‌وه‌دا ئاماژه‌یان پێ كردووه كه گۆشتی سوور ده‌بێته هۆی ده‌ركه‌وتنی سووربوونه‌وه‌ی (inflammation) درێژخایه‌ن له له‌شدا . هۆكارێكی دی سووربوونهوهكان بریتییه له كۆبوونه‌وه‌ی كۆلیسترۆڵ ئه‌ویش له‌كاتی گه‌رمیدا خراپ دهبێتو ده‌بێته هۆی ئۆكسیدی سترۆڵو له‌تاقیگه‌دا ده‌ركه‌وتووه كه ده‌بێته هۆی شێرپه‌نجه . ئه‌و ئۆكسیده‌ی لهكۆلیسترۆڵهوه ده‌رده‌چێت گومان ده‌كرێت ببێته هۆی سووربوونه‌وه . هاوكات ئاماژه‌ی پێ كراوه كه ئۆكسی سترۆل په‌یوه‌ندی به‌شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان ، ریخۆڵهئهستوره (كۆلۆن) و كۆمه‌وه هه‌یه . له‌م خاڵه‌وه ده‌بێت ئه‌و راستییه له بیرنه‌كه‌ین كه ته‌نها گۆشت نییه بگره ئۆكسیده‌كان ، ساردیه شیرینه‌كان ، ئاردو كه‌ره‌ی (مارگه‌رین) یاریدهدهرنو رێژه‌ی سووربوونه‌وه له له‌شدا زێد ده‌كه‌ن .
8- پرۆتینی زۆر دابه‌شبوونی خانه‌كان زێد ده‌كات
ئه‌م خاڵه‌ش وه‌ك ئه‌وانی دی كه‌م یان زۆر په‌یوه‌ندییان به‌دروست بوونی شێرپه‌نجه‌وه هه‌یه به‌ڵام شێوه‌یه‌كی خێرا‌و تووره . ڕاسته كه پرۆتین له‌ش دروست ده‌كات ، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ندێك پزیشك له كاتیچارهسهركردنی شێرپهنجهداراندا رێژه‌ی وه‌رگرتنی پرۆتینیان له لایه‌ن نه‌خۆشه‌كانه‌وه كه‌م كردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌راوردی بكه‌ن له‌گه‌ڵ گۆشتی سپی دا .
له‌كۆتایی دا توێژه‌ران ده‌بێژن كه زانستیانه ئه‌و هه‌شت خاڵه‌ی سه‌ره‌وه وه‌ك تیۆری بوونیان هه‌س بۆ به‌ستنی په‌یوه‌ندی گۆشتی سووربه شێرپه‌نجه‌وه ، به‌ڵام هیوادارین دوارۆژی توێژینه‌وه‌كان بگهنهدهرئهنجامی باش‌و سه‌لماندنی تیۆرییه‌كان بۆ خزمه‌تكردنی مرۆڤ و باشتركردنی تهندروستیو پاراستنی كۆمه‌ڵگه له‌شێرپه‌نجه !
ئه‌م بابه‌ته 1527
جار خوێنراوهتهوه