ناردنی كورته‌نامه‌ به‌سووده‌ بۆ دابه‌زاندنی فشاری خوێن
له‌توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێدا كه‌ كۆمه‌ڵێك زانا له‌زانكۆی ئۆكسفۆرد ئه‌نجامیانداوه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ناردنی كورته‌نامه‌ SMS هاوكاره‌ بۆ دابه‌زاندنی فشاری خوێن.

توێژینه‌وه‌كه‌ له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا ئه‌نجامدراوه‌، له‌وماوه‌یه‌شدا زاناكان به‌شداربووانیان كردووه‌ به‌ سێ گروپه‌وه‌، گروپی یه‌كه‌م به‌رده‌وام سه‌ردانی پزیشكیان كردووه‌، گروپی دووه‌میش سه‌ردانی پزیشكیان كردووه‌و هه‌ندێكجاریش به‌كورته‌نامه‌ پزیشكه‌كانیان له‌بارودۆخی ته‌ندروستی خۆیان ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌، گروپی سێیه‌میش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌ردانی پزیشكیان نه‌كردووه‌.

ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌ سه‌رسوڕهێنه‌ر بوو بۆ زاناكان، چونكه‌ ئه‌و گروپه‌ی كه‌ به‌هۆی كورته‌نامه‌وه‌ په‌یوه‌ندیان به‌پزیشكه‌كانه‌وه‌ ده‌كرد، ته‌ندروستیان باشتربوو، فشاری خوێنیان به‌ به‌راورد به‌گروپه‌كانی تر نزمتر بوو.

بۆیه‌ زانایان ئامۆژگاری هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ن كه‌ پێویستناكات هه‌موو كات سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن، به‌ڵكو ده‌توانن به‌په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی یان كورته‌نامه‌ باری ته‌ندروستی خۆیان بۆ پزیشكه‌كان باسبكه‌ن.

خاك – و/ گۆران قادر
س/ ئاژانسه‌كان

AM:10:41:28/01/2016

ئه‌م بابه‌ته 774 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Created by kurdsky.com
Copyright © 2015 khaktv.net. all rights reserved
[email protected]
ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی خاك - ته‌له‌فزیۆنی خاك
0533201064       0533204134
   بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ ته‌له‌فزیۆنی خاك 3204134 .. 3201064     ..............    بۆ پەیوەندی كردن بە سایتی خاك 07715343046 ... 07715343048 ([email protected])     .................    بۆ پەیوەندی كردن بە سایتی خاك 07715343046 ... 07715343048 ([email protected])     ..............    بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ ته‌له‌فزیۆنی خاك 3204134 .. 3201064