ئامادەكردنی: دكتۆر بەیار زاهیر لەتیف (دەرچووی زانكۆی خاركیف،ئۆكرانیا )
كلۆربوونی ددان دەرئەنجامی دروستبوون وكەڵەكەبوونی بەكتریایە لەسەر ددانەكان كەدەبێتە پووكانەوە وتێكشاندنی ددانەكان.كڵوربوونی ددانیش لەڕەنگدا جیاوازن ولەڕەنگی زەردەوە بۆ ڕەنگی ڕەش.
هەر ددانێك پێكهاتووە لەسێ توێژاڵ كەبریتین لە مینا ودێنتنین وسیمێنتەم.ئەمانە دەرئەنجامی ترشەڵۆكی پاشماوەی ئەو خۆراك یان شەكرانەوە دێت كەلەسەر ڕووپۆش ودیوی دەرەوەی ددانەكان دەمێننەوە ودواتر جێگیر دەبن. شەكر یەكێكە لەمادە سەرەكییە ووزەبەخشەكانی دروست بوونی بەكتریا.بەشێوەیەكی گشتیش،ئەم بەكتریایە،جگە جۆری خواردن،بەهۆی باش پاكنەكردنەوەی دەم وددانەكان وخراپی بەكارهێنانی فڵچەی ددان دروست دەبێت.
پارێزگاری وڕێگرتن لەكلۆربوونی ددان لەڕێگەی ئەم خاڵانەی لای خوارەوە ئەنجام دەدرێت:
- پاكردنەوەی دەم وددان ڕۆژانە بەشێوەیەكی ڕێك وپێك ولەكاتەكانی خۆیاندا.
- دووركەوتنەوە لەو خواردنانەی كەڕێژەی شەكریان زۆرە.
- ڕۆژانە شتنی ددان بەڕێژەی دووجار.
- پاكردنەوەی ددان بەدەزووی پاكەرەوە.ڕۆژانە بەڕێژەی یەك جار.
- بەكارهێنانی غەرغەرەی ناو دەم.ڕۆژانە یەك جار.
- بەكارهێنانی فڵچەی زۆر تایبەت بۆ پاكردنەوەی نێوان ددانەكان.
جگە لەمانەش، پاكردنەوەی ددانەكان بەشێوەیەكی پڕۆفیشناڵانە ولەنۆرینگەكانی ددان،هەر شەش مانگێك جارێك پێویستە ئەنجام بدرێت.
پسپۆڕان ئەوەیان ئاشكرا كردووە كەهەندێك پێكهاتەی شیر وچەند جۆرێكی تایبەتی پەنیر،+وەك پەنیری شیدار،گەر بخورێت دوای واردنی زیانبەخش،دەتوانن یارمەتی كلۆرنەبوونی ددانەكان بدەن.
جووینی بنێشت،كەمادەی زایڵی تۆڵی تێدایە، زۆر گرنگە بۆ پاراستنی ددان.جگە لەمەش هۆكاری زیادبوونی لیكە لەنێو دەمدا.ئەم لیكەش وەك دژە بەكتریایەك كار دەكات.
لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا ولەكاتی تووشبون بەكلۆربوونی ددان پێویستە نەخۆشەكان سەردانی پزیشكی تایبەت بكەن لەنۆرینگەكانی ددان بەمەبەستی ڕێگە چارەی گونجاو وچارەسەر.
دكتۆر بەیار زاهیر لەتیف
ئهم بابهته 3225
جار خوێنراوهتهوه