جوینی ئه‌و میوانه‌ی كه بڕێكی زۆر ئاویان تێدایه بیرۆكه‌یه‌كی باشه به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر بته‌وێت كێشت دابه‌زێنیت، له‌به‌رئه‌وه‌ی بڕی ئه‌و ئاوه هاوكاری گه‌ده ده‌دات كه زوو هه‌ست به‌تێربوون بكات، كه ئه‌مه‌ش ده‌تپارێزێت له‌زۆر خواردن. ئه‌مه‌ش واده‌كات جێگه‌ی ئه‌و بڕه ئاوه یان شله بگرێته‌وه كه له‌ش پێویستی پێیه‌تی.
بۆنموونه كاڵه‌ك یه‌كێكه له‌و میوانه‌ی كه ۹۵%ی پێكهاتووه له‌ئاو، ئه‌مه‌ش یارمه‌تی له‌ش ده‌دات بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئاوه‌ی كه له‌كاتی كه‌شوهه‌وای گه‌رمدا له‌ش ده‌ریده‌دات. هه‌روه‌ها ئه‌و ره‌نگه‌ی كاڵه‌ك ئاماژه‌یه بۆ هه‌بونی بڕێكی زۆر ڤیتامینA بۆ ته‌ندروستی چاو و بینایی چاو به‌هێز ده‌كات.
خاك - و/ شنۆ ره‌سوڵ
س/ 1mhealthtip