به‌بۆچوونی پزیشكانی بواری ته‌ندروستی هۆكاری سه‌ره‌كی ئازاری گه‌ده بۆ خه‌فه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی خه‌فه‌ت و ئازاردا ته‌ندروستی گه‌ده لاواز ده‌بێت و بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ هه‌زمكردنی خواردن سه‌خت ده‌بێت.
پزیشكان له‌وباره‌یه‌وه رێنمایی ده‌ده‌ن له‌سه‌رئه‌وه‌ی هه‌وڵبده‌یت وزه‌و توانات به‌رزبێت بۆ چاره‌سه‌ری ئازاری گه‌ده، هه‌روه‌ها ده‌بێت خۆت دوور رابگریت له‌هیلاكی.
لێره‌دا خواردنی مه‌عكه‌رۆنی و نانی جۆ وه‌ك خواردنێكی گونجاو ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن، به‌وهۆیه‌ی وزه ده‌به‌خشێت و هه‌روه‌ها به‌ئاسانی هه‌زم ده‌بن، هه‌م خواردنی شیر‌و ماست سوودیان هه‌یه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری گه‌ده.
له‌كۆتاییشدا پزیشكان داواده‌كه‌ن ئه‌م خواردنانه مه‌خۆن چونكه ئازاری گه‌ده زیاد ده‌كات.
(سندی، دانه‌وێڵه، پیاز، ته‌ڕه‌پیاز، خواردنی تون، خواردنی چه‌ور، ساز، كۆفی، كحول)
خاك – و/ شاڵاو عوزێری
س/ ئاژانسه‌كان
ئه‌م بابه‌ته 1727
جار خوێنراوه‌ته‌وه