دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند كاتژمێرێك به‌سه‌ر راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی WHO دا كه تیایدا هاتبوو رۆژئاوای ئه‌فریقا لهئیبۆلا رزگاری بووه، چه‌ند تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ته‌رمێك ئه‌نجامدراو ده‌ركه‌وت به‌هۆی ئیبۆلاوه گیانی له‌ده‌ستداوه.
تاقیكردنه‌وه‌كان له‌لایه‌ن چه‌ند پسپۆڕێكی ته‌ندروستی و تاقیگه‌كانه‌وه ئه‌نجامدران و رۆژی هه‌ینی ئه‌نجامه‌كه‌یان راگه‌یاند، ته‌رمه‌كه‌ش هی ژنێكی ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ بوو له‌شاری ماگبوراكا كه له‌قوتابخانه هه‌ست به‌نه‌خۆشی ده‌كات و ده‌ڕواته‌وه بۆ ماڵه‌وه له‌ڕۆژی ٧ی ئه‌م مانگه، ١٢ی مانگیش كۆچی دوایی ده‌كات.
پسپۆڕه‌كان ده‌ڵێن: ژنه‌كه به‌مدواییانه تووشی ئه‌و ڤایرۆسه بووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ره‌گه‌زی مێینه‌یه چانسی ئه‌وه هه‌یه كه له‌ڕێگه‌ی كه‌سێكی ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ره‌وه بۆی گوازرابێته‌وه. هه‌ربۆیه‌ش تیمێكیان پێكهێناوه كه له‌ناوچه‌كه‌دا خه‌ریكی گه‌ڕانن به‌شوێن ئه‌و كه‌سانه‌ی كه په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌دا هه‌بووه له‌م ماوه‌یه‌دا تا بزانن هیچ نیشانه‌یه‌كیان لێ ده‌ركه‌وتووه.
له‌وڵاتی سیرالیۆن تائێستا نزیكه‌ی ٤٠٠٠ كه‌س به‌هۆی ئیبۆلاوه گیانیان له‌ده‌ستداوه، ئه‌مه یه‌كه‌مجاریش نیه كه راگه‌یاندراوه ره‌سمییه‌كان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه دوای ئه‌وه‌ی باسی كۆتایی هاتنی ئه‌م نه‌خۆشیه ده‌كه‌ن، پێشتریش له‌مانگی ئایاری ساڵی رابردووه له‌وڵاتی لیبریا ٢ كه‌یسی تر تۆماركران دوای ئه‌وه‌ی راگه‌یه‌ندرا لهلیبریا كۆتایی به‌نه‌خۆشیه‌كه هاتووه.
خاك – و/ سه‌هه‌ند ئالان
س/ ئاژانسه‌كان
ئه‌م بابه‌ته 767
جار خوێنراوهتهوه