پزیشكانی بواری ته‌ندروستی له‌باره‌ی سووده‌كانی كوزه‌ڵه روونكردنه‌وه ده‌ده‌ن، به‌وهۆیه‌ی یه‌كێكه له به‌سوودترین سه‌وزه‌كان، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ش ده‌ده‌ن به‌وه‌ی كه به‌ئاسانترین رێگا ده‌ڕوێت له‌ناو ئاودا.
له‌باره‌ی سووده‌كانی كوزه‌ڵه پزیشكان ده‌ڵێن: زۆر پێویسته بۆ باری ته‌ندروستی مرۆڤ، به‌وپێیه‌ی زۆرترین ڤیتامین ده‌به‌خشێت و هه‌روه‌ها كه‌مترین كالۆری له‌خۆده‌گرێت، ده‌شڵێن: به‌هۆی خواردنی ته‌نها ۸۰ گرام كوزه‌ڵه له‌ڕۆژێكدا نیوه‌ی پێداویستی ڤیتامین بۆ ئه‌و رۆژه وه‌رده‌گریت چونكه زۆرترین پێكهاتووه له‌ڤیتامین (ئه‌ی و سی و بی و ئی)، هه‌روه‌ها مادده‌ی ئاسنیش له‌خۆده‌گرێت.
له‌به‌رده‌وامبوونی روونكردنه‌وه‌دا، پزیشكان باس له‌نوێترین زانیاری توێژینه‌وه زانستییه‌كان ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن كه دژی پیربوونه‌و سوودیشی هه‌یه بۆ به‌هێزكردنی نینۆك و ته‌ندروستی قژ، جگه‌له‌وه‌ش پێستی ده‌موچاو روونده‌كاته‌وه.
له‌هه‌مانكاتیشدا ده‌ڵێن كه ده‌ركه‌وتووه به‌گشتی به‌رگری له‌باری ته‌ندروستی ده‌كات بۆ دووركه‌وتنه‌وه له‌هه‌موو نه‌خۆشییه‌كان و هه‌روه‌ها توانای پاككردنه‌وه‌ی خوێنی هه‌یه.
خاك – و/ شاڵاو عوزێری
س/ ئاژانسه‌كان
ئه‌م بابه‌ته 919
جار خوێنراوهتهوه