پزیشكانی بواری ته‌ندروستی له‌م بابه‌ته‌دا تیشك ده‌خه‌نه‌سه‌ر ئه‌و خواردنانه‌ی كه هۆكارن بۆ دابه‌زاندنی كێش، جگه‌له‌وه‌ش هاوكاریت ده‌كه‌ن بۆ دروستكردنی هه‌ستی تێربوون بۆئه‌وه‌ی كه‌م بخۆیت، ده‌شڵێن كه بۆ یه‌كه‌مجاره ناوی ئه‌و خۆراكانه ئاشكرا ده‌كه‌ن كه سوودیان هه‌یه بۆ دابه‌زاندنی كێش.
1- له‌كاتی شه‌واندا دوای نانخواردنی ژه‌می ئێواران گه‌ر برسیت بوو، گرنگی بهئامادهكردنی گه‌نمه‌شامی بده له‌ناو تاوه‌یه‌كدا به‌ڕۆنی گوێزی هیندی بێ خوێ و شه‌كر.
2- له‌به‌یانیاندا خواردنه‌وه‌ی كۆفی سوودی هه‌یه بۆ پاراستنی ته‌ندروستی مێشك و هه‌روه‌ها دوورتده‌خاته‌وه له‌توشبوون به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی ده‌م، هه‌م هۆكاریشه بۆئه‌وه‌ی هه‌ست به‌تێری بكه‌یت.
3- به‌هۆی خواردنی خه‌ل له‌ناو زه‌ڵاته‌دا كه‌متر برسیت ده‌بێت و هه‌روه‌ها سوودی هه‌یه بۆ فشاری خوێن.
4- به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو ڤیتامین لهمرهبای فستق و باده‌مدا هه‌یه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه هێواش هه‌زم ده‌بێت بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ هه‌ست به‌تێری ده‌كه‌یت.
5- مه‌عكه‌رۆنی بۆر وا له‌مرۆڤ ده‌كات هه‌ست به‌تێری بكات، هه‌روه‌ها سازی ته‌ماته به به‌هارات هه‌ڵبژێره چونكه كالۆری كه‌م تێدایه.
6- قاوه‌ی تاڵ سوودی هه‌یه بۆ شكاندنی برسیه‌تی.
7- به‌هاراتی بیبه‌ری ره‌ش رێگری له‌دروستبوونی چه‌وری ده‌كه‌ن.
8- شۆربای مریشك به‌سه‌وزه وا له‌مرۆڤ ده‌كات هه‌ست به‌تێری بكات، جگه‌له‌وه‌ش به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو سوودی هه‌یه.
9- شله‌ی قه‌یسی هه‌ستێكی تێر به‌مرۆڤ ده‌به‌خشێت.
10- شوتی هاوكاره بۆ هاتوچۆكردنی خوێن و هه‌روه‌ها دژی هیلاكی كارده‌كات.
خاك – و/ شاڵاو عوزێری
س/ ئاژانسه‌كان
ئه‌م بابه‌ته 767
جار خوێنراوهتهوه