زانایانی بواری ته‌ندروستی له‌باره‌ی سووده‌كانی میوه‌ی لیشهی روونكردنه‌وه ده‌ده‌ن، لێره‌دا ئه‌وه ده‌خه‌نه‌ڕوو كه میوه‌یه‌كی سوودبه‌خشه به‌وهۆیه‌ی كه رێگری ده‌كات له‌دروستبوونی چه‌ندین نه‌خۆشی جیاواز، جگه‌له‌وه‌ش چاره‌سه‌ری چه‌ندین نه‌خۆشییه.
له‌به‌رده‌وامبوونی روونكردنه‌وه‌كه‌دا پزیشكان ئاشكرای ده‌كه‌ن كه پێكهاتووه له‌چه‌ندین ڤیتامینی جیاواز وه‌ك جۆری ڤیتامینه‌كانی (بی و سی)، هه‌روه‌ها له‌توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی ته‌ندروستیدا ده‌رده‌كه‌وێت كه رێگری له‌دروستبوونی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان ده‌كات.
به‌هۆی خواردنی لیشهی به‌رگری له‌باری ته‌ندروستی جگه‌ر ده‌كه‌یت و هه‌روه‌ها ئه‌و میوه‌یه توانای پاككردنه‌وه‌ی جگه‌ریشی هه‌یه، له‌ڕێگای لێكۆڵینه‌وه‌دا له‌سه‌ر جرج ده‌رده‌كه‌وێت كه توانای له‌ناوبردنی ژه‌هریشی هه‌یه.
میوه‌ی لیشهی ئه‌م سوودانه‌شی هه‌یه:
-چاره‌سه‌ری هه‌ڵامه‌ت
-چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شه‌كره
-به‌رگری له‌ته‌ندروستی گورچیله ده‌كات
-به‌رگری له‌ته‌ندروستی دڵ ده‌كات
-دژی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مكه
-چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌یه به‌گشتی
-هیلاكی ناههێڵێت و هێز به‌وزه‌ی مرۆڤ ده‌به‌خشێت
جێی باسه، ئه‌و میوه‌یه له‌وڵاتی (چینا) هه‌یه‌و هه‌روه‌ها له‌و وڵاته‌وه‌ش به‌سه‌ر وڵاتانی تردا بڵاوبووه‌ته‌وه.
خاك – و/ شاڵاو عوزێری
س/ ئاژانسه‌كان
ئه‌م بابه‌ته 845
جار خوێنراوهتهوه