له‌باره‌ی ئه‌ڤۆگادۆی بچوك-ـه‌وه‌
بۆ یه‌كه‌مجار له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئینستاگرام)دا بڵاوبووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ئێستادا ئه‌ڤۆگادۆی بچوك ده‌ركه‌وتووه‌، جگه‌ له‌ئه‌ڤۆگادۆی ئاسایی كه‌ ناوكی هه‌یه‌و توێكڵه‌كه‌ی به‌كارنایه‌ت بۆ خواردن، ئه‌ڤۆگادۆی بچوك ناوكی نییه‌و هه‌روه‌ها توێكه‌ڵه‌كه‌شی بۆ خواردن ده‌شێت.

له‌باره‌ی ئه‌ڤۆگادۆی بچوك ئاشكراشی ده‌كه‌ن كه‌ ته‌نها هێنده‌ی یه‌ك په‌نجه‌ی ده‌ست بچووكه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ هێشتا نوێیه‌ به‌ده‌گمه‌ن له‌بازاڕه‌كاندا ده‌بینرێت، هه‌روه‌ها ئه‌ڤۆگادۆی ئاساییش لای خۆمان و له‌وڵاته‌ ئه‌وروپیه‌كاندا به‌ده‌گمه‌ن ده‌ستده‌كه‌وێت.

ئاماژه‌ش ده‌درێت به‌وه‌ی كه‌ ئه‌ڤۆگادۆ زۆرترین له‌باشوری ئه‌مریكاو ئه‌فریقا ده‌ڕوێت، بۆیه‌ له‌مانگی ۵ تا كۆتایی ساڵ له‌و وڵاتانه‌ ده‌كڕدرێت و هه‌روه‌ها له‌سه‌ره‌تای ساڵدا تا مانگی ۵ له‌وڵاتی ئیسرایل ده‌ڕوێت.

جێی باسه‌، ئه‌ڤۆگادۆ ئه‌وجۆره‌ سه‌وزه‌یه‌ كه‌ بۆناو زه‌ڵاته‌ به‌كاردێت، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن پزیشكان باوه‌ڕپێكراوه‌ به‌وپێیه‌ی كه‌ یه‌كێكه‌ له‌به‌سوودترین خۆراكه‌ سروشتییه‌كان.

خاك – و/ شاڵاو عوزێری
س/ ئاژانسه‌كان

AM:09:21:17/01/2016

ئه‌م بابه‌ته 760 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Created by kurdsky.com
Copyright © 2015 khaktv.net. all rights reserved
[email protected]
ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی خاك - ته‌له‌فزیۆنی خاك
0533201064       0533204134
   بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ ته‌له‌فزیۆنی خاك 3204134 .. 3201064     ..............    بۆ پەیوەندی كردن بە سایتی خاك 07715343046 ... 07715343048 ([email protected])     .................    بۆ پەیوەندی كردن بە سایتی خاك 07715343046 ... 07715343048 ([email protected])     ..............    بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ ته‌له‌فزیۆنی خاك 3204134 .. 3201064