پزیشكانی بواری ته‌ندروستی له‌م بابه‌ته‌دا تیشك ده‌خه‌نه‌سه‌ر ئه‌وجۆره خۆراكانه‌ی كه ده‌بێت بخورێت له‌گه‌ڵ وه‌رزشكردندا، به‌وهۆیه‌ی كه خۆراك كاریگه‌ری هه‌یه به‌سه‌ر جه‌سته‌وه بۆیه له‌گه‌ڵ وه‌رزشكردندا ده‌بێت بزانیت چی ده‌خۆیت.
لێره‌دا پزیشكان ئاماژه ده‌ده‌ن به‌خواردنی مۆزو ماستی شیرین و هه‌روه‌ها هاڤهرماوت له‌كاتی پێش وه‌رزشكردندا، ده‌شڵێن كه زۆربه‌ی مرۆڤه‌كان پێش كاتی وه‌رزشكردن گرنگی به‌خواردن ناده‌ن به‌ڵام باشتره یه‌كێك له‌م خواردنانه بخورێت، چونكه سوودیان هه‌یه بۆ به‌هێزكردنی ماسولكه‌و هه‌روه‌ها هێزو توانای مرۆڤ زیاد ده‌كه‌ن.
له‌هه‌مانكاتیشدا رێنمایی ده‌ده‌ن له‌سه‌ر خواردنی مریشك و ماسی له‌دوای كاتی وه‌رزشكردندا، به‌وپێیه‌ی هاوكاری ماسولكه‌كان ده‌كه‌ن بۆ ساڕێژكردنه‌وه‌ی برین له‌كاتێكدا به‌هۆی سه‌ختی جوڵهكردنهوه بریندار ده‌بێت، به‌هۆی خواردنی مریشك و ماسی ماسولكه‌كان زوو چاكده‌بنه‌وه.
خاك – و/ شاڵاو عوزێری
س/ ئاژانسه‌كان